مێژووى قەزاى چوارتا

شارباژێر مه‌ڵبه‌ندى دیرینى مرۆڤى كۆنه‌ كه‌ ئه‌شكه‌وت وپاشماوه‌كانى له‌ دێ نشینه‌كانى [ ماوه‌ت وسرۆچك و قه‌لاچوالان ] ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن . شارباژێر شوینیكى ستراتیجییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌شتى شاره‌زوور وپشده‌ر به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌شارباژێر ناوچه‌یكى پیكدادانى له‌شكره‌كانى [ فورس وئیسلام ] وله‌شكره‌كانى [ رۆم وعه‌جه‌م ] بوو وه‌ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ ماڵ ویران كردن وده‌ربه‌درى دانیشتوان وكوشتن زور لیبێته‌وه‌ . ته‌نات له‌سه‌رده‌مى ئیستا هه‌ر له‌ سالى 1974 تا سالى 1987 [ 5 ] جار سووتاوه‌ وخه‌لكه‌كه‌ى ده‌ربه‌ده‌ر كراون وه‌دواى سالى 1974 به‌ به‌رنامه‌یكى داریژراوه‌ .
 
شارباژێر ویستگه‌یكى په‌رینه‌وه‌ بوو بۆ بازرگانى كردن نیوان سلیمانى وكوردستانى ئیران كه‌ به‌ دوو ریگا هاتووچوو كراوه‌ یه‌كه‌ م له‌ سلیمانى به‌ره‌و گوندى چنگیان وچوارتا وسنوورى بانه‌ و مه‌ریوان وریگاى دووه‌م به‌ره‌و ئاوكورتێ و ه‌ له‌وى به‌ره‌و سنه‌ و به‌پیچه‌وانه‌ كالاكانى كوردستانى ئیران ده‌هینا وه‌ك فه‌رش وكالاى تر بۆ سلیمانى وكركوك .شارباژیر شوینیكى كونجاو بۆ دروست كردنى ئوتیل وشۆینى گه‌شتیارى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
سروشتیكى جوانى هه‌یه‌ وكونجاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ . شارباژیر شوینیكى كونجاوه‌ بۆ به‌خیوكردنى ئاژه‌ڵ به‌ شویكى تازه‌ .ئاژه‌ڵى وه‌ك گا ومانگا .
شارباژیر شوینیكى زۆر له‌ باره‌ بۆ دروست كردنى كارگه‌ى معلبات بۆ میوه‌ و دروست كردنى شه‌ربه‌ت وسركه‌ وشتى تر جونكه‌ زۆرینه‌ى گونده‌كان میوه‌ى جوراو جۆر به‌رهه‌م ده‌ هینن .
چوارتا ده‌كه‌ویته‌نیوان هه‌ردوو بازنه‌ى پانى 24/35 و 03/36 ى باكور وهیلى دریژى 23/45 و 53/45 ى رۆژهه‌لات وه‌ ناوه‌ندى ) (276گونده‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ى شارباژێره‌ و رووبه‌رى [ 1 / 625 /000 كم2 ] زه‌ویه‌ كه‌ زوربه‌ى بۆ كشتوكال گونجاوه‌ به‌ تایبه‌تى میوه‌هات وتوتن كه‌ زۆر به‌ ناوبانگ بوو له‌ سه‌ر ده‌مى خۆیدا وه‌ له‌ رووی ده‌ریا [ 1589 م] به‌رزه‌
واته‌ ناوچه‌یه‌كى شاخاوییه‌ به‌ واتایكى تر ناوچه‌یه‌كى دڵرفینه‌ وگونجاوه‌ بۆ سه‌یرانگا و پرۆژه‌ى گشت وگوزار .
. و چوارتا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نزیك بووه‌ له‌ مه‌لبه‌ندى بابانیه‌كانه‌وه‌ ره‌نگانه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه‌ وه‌ یه‌كیك له‌ میرىبابانیكان ویستویه‌تى مه‌ڵبه‌ندىمیرى بابان بباته‌ سه‌ر شاخى سه‌رسیر كه‌ میر عبد الرحمن باشاى بابان بووه‌ به‌ڵام جێ به‌ جێ نه‌بوو له‌به‌ر كه‌مى ئاو وسه‌ختى رێگاو بانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ …
شوینیكى كونجاوه‌ بۆ دروست كردن به‌ربه‌ست بۆ ئاو [ سد ] وه‌ ك سدى دوكان وده‌ربه‌ندیخان وده‌بیته‌ گلدانه‌وه‌ى ئاوى زۆر وسودى لى وره‌بگیریت بۆ كشتوكال وبه‌خیوكردنى ماسى وه‌به‌ر هینانى كاره‌با ودروست كردنى ئوتیل وریستورانتى گه‌شتیارى .
ناوى سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانى مه‌ڵبه‌ندى چوارتا
1)سالى 1930 سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى دامه‌زرا .
2)ساڵى 1940 مه‌لا مارف بوو كه‌ خه‌لكى هه‌ورامانه‌ . یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانى بوو .
3)سالى 1944 میرزا محمد امین مه‌نگۆرى دووه‌م سه‌رۆك شاره‌وانى بووه‌ .
باش ئه‌و نه‌زانراوه‌ به‌ هۆى جه‌نگى حیهانى دووه‌م وروخاندنى ده‌وله‌تى عوسمانى و هاتنى ئینگلیز بۆ ناوچه‌كه‌ .
4)ساڵێ 1970 – 1974 جه‌زا عزیز .
5) ساڵى 1974 – 1980 شیخ ته‌ها شیخ حمه‌ صالح
6)ساڵى 1980- 1988 عوسمان صالح . دواى ئه‌وه‌ شارباژێر كرا به‌ ناوچه‌یكى قه‌ده‌غه‌كراو ( محرمه‌ ) .
7) ساڵى 1993 – 1995 حمه‌ سعید قه‌شانى .
8)1995 – 2000 ابو بكر محمد امین صالح
9)2000 – 2011 ئاوات محمد غفور
10)2011- 2013 عبدالله‌ رشید محمد
11)2013 – تا ئئیستا به‌رده‌وامه‌ صدیق انور محمد
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM