دارى چنار یه‌كێكه‌ له‌ دره‌خته‌ هه‌ره‌ كۆنه‌كانى كوردستان وه‌ له‌ ناوچه‌ى شاخاویێكان وه‌ له‌سه‌ر رووبار وشۆینى ئاوییدا زۆره‌ ,
دارى چنار گه‌لا وه‌ریوه‌ وبه‌رزییكه‌ى به‌ نزیكه‌یی 30مه‌تر بالا ده‌كات وتیره‌ى قه‌ده‌كه‌شى به‌ پێ ى ته‌مه‌نى داره‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت به‌ نزیكه‌یی 3 مه‌تره‌ .
دارچنار له‌ دره‌خته‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كانه‌ به‌ سه‌دان ساڵ ته‌مه‌ن ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌ش وهه‌وا بۆى گونجاو بێت . ئه‌م دره‌خته‌ به‌ره‌كه‌ى ناخۆرێت به‌ڵام له‌ رووى ته‌ندروستییه‌وه‌ سودى لێ وه‌رده‌گیرێت وه‌ سودى ئه‌م دره‌خته‌ له‌ رووی به‌رهه‌م هێنانى رێژه‌یكى زۆر ئوكسجین ده‌به‌خشێته‌ سرۆشت و هه‌واى ژینگه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ له‌ دره‌خته‌ گه‌ڵا پانه‌كانه‌ و قه‌باره‌ى ده‌رخته‌كه‌ گه‌وره‌یه‌ , وله‌ بوارى دارتاشى و كارى ده‌ستى دا قه‌دى داره‌كه‌ به‌كاردێت وسوودێكى زورى لێ ده‌بینرێت به‌ هۆى گه‌وره‌یی قه‌ده‌كه‌یه‌وه‌ .وبه‌رى دار چنار له‌ شێوه‌ى گزگل دایه‌ وخه‌لكى چوارتا و ده‌وروبه‌رى له‌ كۆندا به‌ر و ڕه‌گى ئه‌م دره‌خته‌یان كوتاوه‌ بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردنى شۆینى برین و ئه‌و جێگایانه‌ى كه‌ مار ده‌ی گه‌زێت یان پێوه‌ ى ده‌دات به‌كارهێناوه‌ وه‌ هاڕاوه‌ى گه‌ڵاكانى له‌گه‌ڵ سركه‌ تیكه‌ڵ كراوه‌ بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى سكچوون .بۆیه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ستى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ر سوود له‌م دره‌خته‌ وه‌رگیراوه‌ .
له‌ كۆنه‌وه‌ ئه‌م داره‌ سه‌رنجى خه‌لكى كوردستان و ناوچه‌كه‌ى راكێشاوه‌ له‌به‌ر به‌رزى بالاى و جوانى گه‌لاكانى وله‌رینه‌وه‌ى گه‌لاكانى به‌ هۆى شنه‌ باوه‌ كه‌ دیمه‌نیكى جوان به‌ سروشت ده‌به‌خشێت .
وه‌ له‌ ئاینى زه‌رده‌شتى دا به‌ درختیكى پیرۆز ناسینراوه‌ .
چنار له‌ هه‌موو درختیكى دیكه‌ى كوردستان پتر قه‌دى زۆر گه‌وره‌ وئه‌ستوور ده‌بێت وناویشى كلۆر ده‌بێت به‌ڵام تا ماوه‌یكى زۆر و درێژ هه‌ر به‌ته‌ڕى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ واتاى ئه‌وه‌ كه‌ به‌ كلورى داره‌كه‌ ووشك نابێت . وه‌هه‌ر به‌سه‌وزى ده‌مێنێته‌وه‌ .
سووره‌ چناره‌كه‌ى چوارتا یا چناره‌ گه‌وره‌كه‌ى چوارتا یه‌كه‌مین چناره‌ كه‌ له‌به‌رده‌م كانیاو ى سه‌ره‌كى شارۆچكه‌ى چوارتا دایه‌. له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌رده‌مى حكومه‌تى ئینگلیز له‌ سلیمانى سالى 1919 چوارتا كرایه‌ ناوه‌ندى قه‌زاى شارباژێر كه‌ بێشتر دیى سیته‌ك ناوه‌نده‌كه‌ى بوو له‌ سه‌رچاوه‌ كانى كاتى بابانیشدا ئه‌م دره‌خته‌ به‌ ( چنارت ) ناوى براوه‌ .
هه‌لكه‌وته‌ى شۆینى دره‌خته‌كه‌ وسێبه‌رى داره‌كه‌ بۆته‌ شۆینى سه‌یران و جه‌ژنى نه‌ورۆز و كاتى خۆشییان لێ بردووته‌ سه‌ له‌به‌ر نزیكى له‌ قه‌لاچوالان كه‌ ناوه‌ندى بابانییه‌كان بوو وه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌م سووره‌ چناره‌ سێ په‌لى گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ وخه‌لك له‌ ژێر ئه‌و په‌لانه‌یدا جالاكى هه‌مه‌ جۆر وسه‌یران و نه‌ورۆزیان ئه‌نجام داوه‌ .. له‌ئێستادا ئه‌و كانیاوه‌ بووه‌ به‌ فه‌رمانكه‌ى ئاوى چوارتا و زۆر جار به‌ ده‌سته‌ خۆشكى ( پیرالك ) ناو ده‌برێت چونكه‌ زۆر نزیكه‌ له‌ مه‌زارى دوو برا و خۆشكیكى زه‌رده‌شتى دیارترینیان مه‌زارى پیرالكه‌ له‌ چوارتا . وته‌له‌فزیۆنى خاك وه‌فدێكى پسپۆرى تایه‌به‌ت ئه‌لمانى بانگهێشتى كرد بۆ ده‌ست نیشانكردنى ته‌مه‌نى ئه‌م دره‌خته‌ كه‌ به‌ 700 ساڵ زیاتر ده‌ستنیشانیان كردبوو. وه‌ له‌ رووى ته‌مه‌نه‌وه‌ دواى ئه‌م دره‌خته‌ سووره‌ چناره‌كه‌ى شه‌قلاوه‌ یه‌ . كه‌ له‌ دیوه‌خانى سلیمان به‌گى براى خانزادى میرى سۆران دایه‌ به‌ دووه‌م دره‌خت ده‌ستنیشان كراوه‌ .
سووره‌ چناره‌كه‌ى چوارتا له‌ نیو خه‌لكى چوارتا وته‌نانه‌ت خه‌لكى سلیمانیش ناوبانگى ده‌ركردووه‌ ده‌ورانده‌ورى قه‌دى به‌ 15 مه‌تر ده‌بێت وه‌ هه‌ر كات به‌ شه‌قامى سه‌ره‌كى چوارتا سه‌ركه‌ویت به‌ره‌وه‌ گه‌ڕه‌كى شاخى دره‌ختیكى جوان و گه‌وره‌ ده‌بینیت وسه‌رنجت راده‌كێشێت ئه‌گه‌ر ئه‌م درخته‌ نه‌بێته‌ هیما ى چوارتا وناسینه‌وه‌ى ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هێماكانى و چیرۆكیى جواروجۆر ى میژوویى هه‌لگرتووه‌ وه‌ له‌ كاتى خۆیدا هه‌نگێكى باشیش له‌ ناو داره‌كه‌دا حه‌واببوه‌ چوارتاییه‌كان پییان وابوو ئه‌م داره‌ له‌سه‌ر گۆرى پیاو چاكێك رۆێنراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نابێت ده‌ست له‌ هه‌نگونه‌كه‌ى ناوى بدرێت 10 سال زیاتر هه‌نگۆینه‌كه‌ى مابووه‌ وكه‌سیش نه‌یئه‌وێرا ده‌ستى بۆ به‌رێت . وه‌ له‌شه‌ڕه‌كانى شێخ مه‌حمودى حه‌فید له‌گه‌ل ئینگلیزه‌كاندا له‌ ژێر ئه‌م داره‌دابوون كه‌ ئینگلیز به‌ فرۆكه‌ لیداون وه‌له‌ ساڵه‌كانى 1974 كاتى حكومه‌تى به‌عس تۆپبارانى چوارتاى ده‌كرد خه‌لك له‌ ناو و نزیك سووره‌ چناره‌كه‌ خۆى ده‌شارده‌وه‌ . وكاتێك شارباژێر بووه‌ ناوچه‌یكى قه‌ده‌غه‌كراو حكومه‌تى به‌عس نه‌وتى كرد به‌سه‌ر سووره‌ چناره‌كه‌ وجه‌ندین كیلو ( tnt ) به‌ست به‌ چناره‌كه‌وه‌ وته‌قاندیه‌وه‌ . ئه‌وه‌بوو په‌له‌ گه‌وره‌كانى شكاند وناوه‌كه‌ى تا ئێستاش به‌ سووتاوى ماوه‌ و وه‌ك ئه‌شكه‌وتێكى ره‌ش دیاره‌ به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ ئه‌م دره‌خته‌ وه‌ك خه‌لكى كوردستان خۆراگر و ووشك نه‌بوو وزیاتر سه‌وز بوو .وئیستاش دره‌ختێكى گه‌وره‌ وجوانه‌ و له‌ دووره‌وه‌ دیاره‌ .
هه‌ر له‌به‌ر میژووه‌ دیرینه‌كه‌ى وگرنگى ئه‌م دره‌خته‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى چوارتا وه‌ك هێمایكى خۆى كردى به‌ لۆكۆى شاره‌وانى .
 
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM