مێژووى دروستبونی ناحيەى وارماوا

شارۆچکەزەڕایەن: ـ دەکەوێتە ھەرێمی کوردستانى عێراق پارێزگای سلێمانی قەزای شارەزوور.

پاش دروست بونى حکومەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە ، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا ، لەکوردستانیشدا چەند لیوا(پارێزگا)و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو، لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا ، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکھاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستا و ھەڵەبجەی تازە و دەربەندیخان بە ھەموو دێھاتەکانییەوە . لەساڵی ١٩٥٢ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گواسترایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی ١٩٥٨ ، پێش شۆڕشی ١٤ی تەمموز لەساڵی ١٩٥٨ بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گواسترایەوە بۆ گوندی چنارە و ھەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە . لە پاش شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گواستراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕاوە بە بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان . لە ساڵی ١٩٧٩ دەربەندیخان کراوە بە قەزا و بە ڕێوەبەرێتی ناحیە گواستراوەتەوە بۆ ئۆردووگای زۆرە ملێی زەڕایەن . زەرایەن کۆمەڵگایەکی زۆرەملێیە لە سالی (١٩٧٨) ڕژێمی سەدام دروستی کرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری دەریاچەی سیروان لە نزیک شاری سلێمانی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە درووستکرا لە گوندەکانی سەرسنوری کوردستانی عێراق وەک گوندەکانی ( پشتە،گمە، گڵێجاڵ، چوارداران، بەرئاسۆ، قەڵپ، بەڕوێن، کانی پاشا،کانی وەیسکێ، تۆوشکێ، مۆرتکە، سەرشاتە، زارێن، بانی بۆڵان، چەندین گوندی تر کە بەزەبری ھێزی سوپا و تانک ڕاگوێزرابوون . ناحیەی زەڕایەن لەساڵی ١٩٧٩ سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی . لەدوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ تا ساڵی ١٩٩٥ لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لە دەربەندیخان. لەساڵی ١٩٩٥ بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لە ڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی ، سەرۆکایەتی شارەوانی وارماوا لە ساڵی (۲۰۰٦)وە دامەزراوە پێشتر بەشيك بووە لە شارەوانى شارەزوور . ڕووبەری زەوی ناحیەی زەڕایەن : ١٢٤٧٦٢ دۆنمە.

ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) بەپێی دوا ئامار : ناوەندى ناحيە (5100) خيزان و (21133)کەسە نصر و كوندەكانى دەور و بەرى (930) خێزان و ژمارەى دانيشتوانەكەشى (4314)كەەس كۆى گشتى دانيشتوان دەكاتە (25447)كەس.

سنووری جوگرافی ناحیەی وارماوا (زەڕایەن): ناحیەی وارماوا دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ٤٦ کیلۆمەتر. لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەیدسادقە و چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM