كورتەیەک له‌مێژووی قه‌زاى قه‌ره‌داغ

قەزای قه‌ره‌داغ كه‌وتۆتە باشورى رۆژھەلاتی پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ى (40كم) دورە له‌سه‌نته‌رى پارێزگای سلێمانیەوە، كۆی گشتی  ڕوبەرەکەی (10214.59)م2 ، (408.50)دۆنم زەوییە ، ژمارەی گەرەکەکانی قه‌زاى قه‌ره‌داغ (8)گەرەکە  (1315)خێزانی تێدا نیشتەجێن  نزیكه‌ى (10000)كه‌س ده‌بێت ، قه‌زاى قه‌ره‌داغ(86)گونده هه‌روه‌ها ناحییه‌یه‌ك به‌ناوى (سێوسێنان )ە كە سەر به‌قه‌زاى قه‌ره‌داغه‌ و ئه‌م ناحیه‌یه‌ش (19)گوند دەگرێتە خۆ .ته‌نها شاره‌وانیشه‌ كه‌ لۆگوی تایبەت بەخۆی ھەیە

لەرووی شوێنی جوگرافیەوە:

له‌باشوره‌وه‌ هاوسنوره‌ لەگەڵ ناحیەی شیێخ تەویل و له‌رڕۆژھەلاتەوە ده‌ربه‌ندیخان لە ڕۆژئاواوە بازیان و ناوچەی سەنگاوە.

مێژووی ناوى قه‌ره‌داغ:

قه‌ره‌داغ ناوێکی  توركییه‌ یه‌كه‌م جار ناوى زه‌ریاوا بووە پاش داگیرکردنی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە ناوەکەی گۆراوە بۆ قەرەتاغ و پاش تێپەربوونی كات له‌سه‌ر زارى خەڵکەوە ناوەکە بووه‌ به‌ قەرەداغ، ناوه‌كه‌ى دوو برگەیە (قەرە) به‌واتاى (ڕەش)دێت و (داغ) به‌ماناى شاخ به‌واتاى شاخی ڕەش ئه‌مه‌ش بۆ به‌رزى چیای  (قۆپی) ده‌گەرێتەوە كه‌ هه‌رچوار وه‌رزى ساڵ ڕەشە كاتێک له‌دووره‌وه‌ سه‌یرى دەکەیت.

قه‌ره‌داغ له‌ساڵی (١٩٢٠)كانەوە قەزا بووه‌ لەسەر دەستی عوسمانیەکان ،پاشان لە ساڵی (١٩٢٥)کراوە بە ناحیە تا سالی (٢٠٠٧)حکومەتی ھەرێم کردوویەتیەوە بە قەزا ،ژمارەی  دانیشتوانى زۆر زۆر بووە له‌ئه‌نجامى شۆرش و شەرەیەک  له‌دواى یەکەکانی  ڕژێمی بە عس چەندین جار تووشی كاولكارى هاتووە، ئەمەش بۆتە هۆکارێک  بۆ ئەوەی ژیان تێیدا كەم بێتەوە به‌هۆی کۆچکردنی دانیشتوانەکەی بۆ پارێزگاکان، به‌هۆی كیمیایی بارانكردنى ڕژێمی به‌عس بۆ زۆربەی ناوچەکەو شاڵاوی  ئەنفال كە گوندەکانی قەرەداغیشی  لێ بێ بەش نه‌بوون و چەندین ڕۆلەی خۆیان كردۆتە قوربانى سه‌روه‌رییه‌كانى نیشتیمان.

سه‌ەرەرای هه‌موو كارەساتەکان  بەڵام خۆشبەختانە سروشتە جوانه‌كەی لە دەست نه‌داوەو سروشت بۆتە ماڵی دووەمی هاونیشتیمانیان و له‌وه‌رزى به‌هاردا بۆ گەشتوگوزار  ڕووی  تێدەکەن سەرەڕای ھەموو ئه‌مانەش ئەم ناوچەیە چەندین  ئاسه‌وارى كۆنی تێدایە لەوانە (ده‌ربه‌ندى گاور)كه‌ ئه‌م ده‌ربه‌ندە مێژووەکەی  دەگەرێتەوە بۆ سه‌رده‌مى ئه‌كه‌دییه‌كان(سه‌رجۆنی ئەکەدی)و (به‌نداوى چەمی سمۆر ) هه‌روه‌ها سروشتەشاخاوییه‌كەی قۆپی قه‌ره‌داغیش كه‌ بۆتە لانکەی ئاژەلانی كێوی .له‌م قەزایەدا چەندین فه‌رمانگەی  حكومى هه‌ن له‌وانه‌(قائیمقامیه‌ت، سه‌رۆکایەتی شارەوانی، بەرێوەبەرایەتی پەروەردە، بنکەی ته‌ندروستى، بنكەی پۆلیس، فەرمانگەی بارى شارشتانی، بنكەی ئاسایش، فه‌رمانگەی كشتوك، فەرمانگەی كارەبا، فەرمانگەی ئاو، بەرگری شارستانى، بەیتەرییە، پۆلیسی دارستان،  هۆبەی دارستان و پاوان ….ھتد)

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM