کورتەیەک دەربارەی ناحیەی تەکیەی جەباری ..

یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای چەم چەماڵ دەکەوێتە خواروی ڕۆژهەڵاتی قەزاکە بە دوری ،(24) کم . هاوسنورە لەگەڵ ناحیەکانی ( سەنگاو ، قادرکەرەم ، لیلان ، قرەهەنجیر )..
لە ساڵی 1963چۆڵ کراوە ، لە نیوان ساڵانی 1988تا 2003 وەک ناوچەیەکی قەدەغەکراوە بووە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
پاش روخانی ڕژیمی بەعس لە ئاداری 2003 ئاوەدان کراوەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرچەم فەرمانگە خزمەت گوزاریەکانی دامەزراندوەتەوە بۆ خزمەتی جەماوەری سنورەکە…
ناوچەیەکی کشتوکاڵی بەر فراوانە بە پیتو بەرەکەتە کەرتی 33 ی ، پێک هاتووە لە 20 گوند ( کولەبان ، هەنارە محمد شریف ، هەنارە محمد سعید ، هەنارە محمد ئەمین ، مۆردانە ، زناوە خۆر ، جانی ، زەوج ،سۆران ،قۆچەلی ، شێخ محمود ژورو ، شێخ محمود خوارو ، بانگۆل ، کانی بایز ، قەڵاوەیز ، محمود پەریزە ، زەردە ، پێوزڵ ، تاوێر بەرز ، چیمەن ..)
سەرەتای بوونی ناحیەی دەگەرێتەوە بۆ زەمانی عوسمانیەکان ، چەندین پیاو چاک و ناوداری تیدا هەڵکەوتووە وەک شاعیرو ڕوناکبیری پیاوی ئاینی بەناوبانگ وەک شاعیر مەلا فتاح جەباری ، شێخ جەبار ،سید تاییر ، مامە ڕیشە ، ماموستا مەلا رەمەزان ، ،ماموستا عادل عیزەت ، …

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM