لە سنوری قەزای چوارتا بنکەیەکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك دروست دەکرێت،

بەشێکە لە پڕۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە زۆنی ( شارباژێڕ – عەربەت ) لەلایەن کۆمپانیای (ئۆرانۆس)ەوە جێ بەجێ دەکرێت وە لەلایەن ستافێکی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەکانی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
کاری ئەم بنکەیە کۆکردنەوە و کێشانی خۆڵ و خاشاك لە ناوچەکە و پاشان بەڕێکردنی بۆ کارگەی ڕیسایکلین.
گوژمەی پڕۆژەکە ( ٠٠٠ ٥٠٠ ٧١٥ ) حەوت سەد و پازدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.
لە ئێستادا ٦٨٪ ی پڕۆژەکە تەواو بوە و وا بڕیارە بەم نزیکانە تەواو بکرێت.
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM