ئایادەزانن ئەوتایبەتمەندیانە چین کەوادەکەن پێنجوێن وەک ناوچەیەکی گەشتیاری دەربکەوێت

۱-بونی سەرچاوەی ئاوی سازگار کەبەشێکی زۆری کانیاوەکان بەقەدپاڵی چیاکانەوەیە هەندێکشیان نزیک دەبنەوە لە لوتکەی چیاکان ئەمەش وایکردوە مەودای تێبینی وسروشتێکی فراوان بۆچاوی گەشتیاران بخوڵقێنت
 
2_بارینی بەفرێکی زۆرلەزستاندا بونی قەدپاڵی چیاکان هەلومەرجێکی لەباردەخوڵقنێت بۆزستانەگەشت بەتایبەت وەرزشی خلسکانی سەربەفرکەدەتوانرێت چەندگۆڕەپانێکی بەفر(خلیسکان) لەپێنجوێن دروست بکرێت
 
3-کەش وهەوای پێنجوێن لەگەڵ ئەوەی زستانی زورساردەو پلەکانی گەرما تا10پلە ژێرسفریان 15پلە ژێرسفر دەڕوات بەڵام لەبەهاروهاوین وپایزداکەش وهەوایەکی مام ناوەند هەیە هەمیشە مرۆڤ هەست بەئاسودەی دەکات تیایدا
 
4-بونی دارستانی سروشتی چڕوپڕوچەندین خۆراکی جۆراوجۆردەرمانی تایبەت بەکۆیستانەکانی پێنجوێن وای کردوە هەمیشە جێگەی سەرنج وتامەزۆی گەشتیاران بێت
 
5-بونی کۆمەڵێک شوێنەواری دێرین وەک(قەڵای کچێ، قەڵای داروخان،ئەشکەوتی فەقیان لەگوندی وێنە، قەڵادێ لەبەشی سەرەوەی پێنجوێن جێی سەرنجن ودەکرێت بکرێنە ناوچەی گەشتیاری
 
6-بونی مەزارگەی پیاوانی ئاینی هەمیشە جێی سەرنج بوە دەکرێت لەبواری گەشتیاریشداسودێکی گرنگ بگەیەنن وەک مەزاری(الیاسەفرە،حاجی شێخی پێنجوێن، مەزاری مۆفتی پێنجوێنی ، مەزاری مەلاعبدالڕحمانی گەورە لەمزگەوتی پاشای پێنجوێن، وەمەزاری قانعی شاعیر لەگوندی لەنگەدێ،)وە ئەمانەش جێگەی سەرنجی گەشتیارانن کەسەردانی پێنجوێن ئەکەن.
 
بەشێک لە سەیرانگا دیارەکانى قەزاى پێنجوێن
 
سەیرانگاى سێ چاکان
ئەم سەیرانگایە نزیکەی 4 کیلۆمەتر دوورە لەقەزای پێنجوێنەوە خاوەنی سیمایەکی جوان ودارودرەختی چڕوپڕە کەلەناوپێنجوێنەوە خەڵکی ناوچەکەو دەرەوەی پێنجوێن لەوەرزی بەهاردا سەردانی دەکەن بەمەستی بەسەربردنی کاتێکی خوش .
 
سەیرانگاى بلکیان
یەکێکە لەسەیرانگاگرنگەکانی پێنجوێن وتەنها سەیرانگایە کەبەفەرمی تۆمارکراوە لەدەستەی گەشتوگوزار 3 کیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی قەزاکەوە لەسەرجەم وەرزەکانی ساڵدا گەشتیاران لەناوچەکانی خواروی عێراقەوە ڕوی تێ دەکەن خاوەنی سەرچاوەیەکی زۆری کانیاوئاوێکی سازگارە وەکەوتۆتە نێوان چەندین شاخی سەرکەش.
 
سەیرانگایی گۆڵێ
دەکەوێتە نزیک گوندی گوڵێی سەربەناحیەی گەرمک وقەزای پێنجوێن ئەم سەیرانگایە دیمەنێکی جوانی هەیەو لەوەرزی هاویندا بەهەزاران گەشتیارڕووی تێدەکەن لەهاویندا خاوەنی سازگارترین ئاوهەوایە لەناوچەکەدا.
 
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM