ئه‌و پياوه‌ى چڵ ساڵه‌ نامه‌به‌ره‌

كه‌مجار له‌سه‌ر كورسى فه‌رمانگه‌يه‌ك ده‌يبينيت، كه‌مجاريش ده‌سبه‌تاڵ ده‌يبينيت، هاوتاى كۆترى نامه‌به‌ر هه‌ميشه‌ له‌م شه‌قام و له‌و شاڕێگا و له‌ كۆڵانى فه‌رمانگه‌يه‌كى شارى سلێمانى به‌ ده‌ستى پڕ و به‌ گورجوگۆڵى و چاپوك ده‌رده‌كه‌وێت.
سامى مه‌حمود، كه‌ ئێستا ته‌مه‌نى گه‌يشتووه‌ته‌ 59 ساڵ، چل ساڵ پێش ئێستا به‌بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تاييه‌وه‌ به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زرا وه‌ك پۆسته‌چى فه‌رمانگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى رێگاوبانى دوبز، پاشان له‌ساڵى 1985 بووه‌ته‌ فه‌رمانبه‌رى هه‌ميشه‌يى.
له ساڵى 1988 راژه‌كه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى شاره‌وانييه‌كانى سلێمانى گواسته‌وه‌.
زياتر له‌مه‌ش.. ماوه‌ى چل ساڵه‌ ئه‌م پۆسته‌چييه‌ رووينه‌داوه‌ رۆژێك ئاماده‌ى سه‌ر كاره‌كه‌ى نه‌بێت.
ديسان ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسامييه‌، سامى به‌ پێ پۆسته‌چێتى ده‌كات و كه‌مجار داواده‌كات ئۆتۆمبێلێكى بۆ ته‌رخانبكرێت به‌ راييكردنى كاره‌كانى.
سامى خێزانداره‌ و خاوه‌نى چوار منداڵه‌. هێشتاش به‌گوڕوتينێكى سه‌رسامكه‌ره‌وه‌ باس له‌ كاره‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌رگيز ماندوونابم.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM