بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى شارەوانیەکانى سلێمانى و ئەرک و چالاکى یەکان


زۆرێک لە ئێمە زانیارى تەواومان لەبەردەستدانیە سەبارەت بەو بەش و هۆبانەى کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى شارەوانیەکانى سلێمانى بونیان هەیە .
فەرمانبەران وەک سەربازێکى ون کارەکانیان بەو پەڕى لە خۆ بوردەیەوە ئەنجام ئەدەن.
لەم ڕاپۆرتەدا ئەرک و کارەکانى بەشى موڵکایەتى و زەوى و زار تان پێ ئاشنا دەکەین.
بەشى موڵکایەتى و زەوى و زار:
١ – هۆبەى زەوى و زار .
٢- هۆبەى موڵکایەتى .
هۆبەى زەوى و زار لە ٦ فەرمانبەر پێک هاتووە هەر فەرمانبەرێک ماندوو نەناسانە لە ئەرکدایە و بەشێوەیەکى ڕێک و پێک ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن.

فەرمانبەرانى بەشەکە پێک هاتوون لە :

هۆبەى زەوى و زار :
شارا حسین حەسەن / لێپرسراوى بەشى موڵکایەتى و زەوى و زار .
بنار غریب عەرەب / لێپرسراوى هۆبەى زەوى و زار.
خەرمان عوسمان عزیز.
نیاز نورالدین محمد.
هەنار عبدالله مەحمود .
گوڵاڵە یاسین على .

هۆبەى موڵکایەتى :
یاسین محمد على / لێپرسراوى هۆبەى موڵکایەتى.
سۆما نورى عبدالله.
ڕاژان اسماعیل عبدالله.

ئیش و کارەکانى بەشى موڵکایەتى و زەوى و زار :

١- ڕەزامەندى لەسەر تەرخانکردنى زەوى بۆ چین و توێژەکان کە پێشنیار دەکرێت لەلایەن شارەوانی شاروشارۆچکەکان کە ڕەزامەندى تەرخانکردنى زەویان هەیە و مامەڵەکانیان یاساین.
٢- پەسەندکردنى کۆنوسى تیروپشکى تایبەت بە دابەشکردنى زەوى و گێرانەوەى بۆ شارەوانى پەیوەندى دار بەمەبەستى ئەنجامدانى کارى پێویست.
٣- وەرگرتنى ڕاى شارەوانى شار و شارۆژکەکان سەبارەت بە داواکارى ئەوهاوڵاتیانەى کە داواى گواستنەوەى فەرمانى تەرخان کردنى زەوییەکەیان دەکەن بۆ شارەوانیان وە دواى لارى نەبونیان ڕەزامەندى لەسەر گواستنەوەى فەرمانى تەرخان کردنى زەوى یەکە دەدرێت لەسەر ڕۆشنایی نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەژمارە (٢٣٠٤)لە ٣٠\٩\٢٠١٠ بەپێی ڕێنمایەکان .
٤-بەرزکردنەوەی ئەو نوسراوانەی کەلە دەسەڵاتی بەڕیوە بەرایەتی گشتی دا نیە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار بەمەبەستی راو فەرمانیان لەسەر بابەتە کە یان ڕێنمایی کردنمان بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی زەوی هاوڵاتیان .
٥- ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی فەرمانی تەرخانکردنی زەوى ئەو هاوڵاتیانەی کە کۆچی دووایان کردوە بۆ سەرناوی وەرەسە کەیان بەپێی دابەش نامەی شەرعی .
٦- وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوانەی کەتایبەتن بە داوای زەوی هاوڵاتیان و لەفەرمانگە جیاوازەکانەوە ئاراستەمان دەکرێت .
٧-ڕاست کردنەوەی ناوی هەڵەی ئەو هاوڵاتیانەی کەناوەکانیان لەفەرمانی تەرخانکردنی زەویەکەیان بەهەڵە هاتوە بەپێی پێناسەو ڕەگەزنامەکانیان لەلایەن لیژنەی تایبەت بەراستکردنەوەی ناوی هەڵەی چین و توێژەکانی کۆمەڵ.

ئیش وکاری هۆبەی موڵکایەتی :

١-ڕەزامەندی لەسەر تەرحانکردنی زەوی بۆفەرمانگە حکومیەکان وڕێکخراوەکان و مزگەوت دوای وەرگرتنى ڕای بەڕێوەبەرایەتی نەحشە دانانی ئاوەدانى پارێزگاری سلێمانی لەروو پلانسازیەوە و تەواوکردنی سەرجەم کارە یاساییەکان .
٢-پەسەند کردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی شاروو شارۆچکەکان .
٣-وەڵامدانەوەی ئەونوسراوانەی کەتایبەتن بە ڕاستکردنەوەی ڕوبەری مووڵک یەکگرتن و جیاکردنەوەی زەوی لەگەڵ گۆرینی ڕەگەزی زەوی .
٤- أستحداث و کردنەوەی شارە وانی .
سەرەڕای ئیشو کارىی بەش و هۆبەکان وەک فەرمانبەری یاسای هەڵدەستین بە بینینی داوا لە دادگاکان و لیژنەی لێکۆڵینەوەو ئامادە بوون لەبنکەی پۆلیس بۆ وەرگرتنی ووتە سەبارەت بە کێشەی تایبەت بە شارەوانیە کان .

 

 

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM