هەڵگرى نازناوى پاشاى خزمەتگوزاریە

(نهاد محمد طاهر) فەرمانبەر لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیمان بە ناونیشانى بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى پێشکەوتوو ، بڕوانامەى ئامادەى هەیە و لە ساڵى ١٩٨٠ بە ناونیشانى خەزنەدار لە سەرۆکایەتیى شارەوانیى سلێمانى دامەزراوە.
یەکەم کارى لە کارگەى قیر و کارگەى بلۆکى شارەوانى دەستبەکاربووە لە دواى ڕاپەڕینەکەى بەهارى ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ ناو سەرۆکایەتى شارەوانیى سلێمانیى و لە ساڵى ٢٠٠٣ بەرپرسى خزمەتگوزارى لە وەزارەتى شارەوانى – ئیدارەى سلێمانى دەستبەکار بووە نا ئێستا.
هەر لە سەرەتاى دەمەزراندنیەوە تا ئێستا چەندین ڕێز و سوپاسى بۆ کراوە ، لە دەیان لیژنەى وەزارەت و بەڕێوەبەرابەتیى گشتیی سەرۆک و ئەندام بووە.
لەناو هاوڕێکانى دا بە کەسێکى خۆشەویست و لەبزشیرین باسدەکرێت و نازناوى ( پاشاى خزمەتگوزارى) یان بۆ داناوە .
لەمانگى ٧ ى ئەمساڵ دا کۆتاى بە ڕاژەى خزمەتەکەى دێت و خانەنشین دەبێت .

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM