زۆرێک لەئێمە زانیاری تەواومان لەبەردەست نیە سەبارەت بەو بەش و هۆبانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیە کانی سلێمانی بونیان هەیە

فەرمانبەران وەک سەربازێکی ون کارەکانیان بەو پەڕی لەخۆ بوردەییەوە ئەنجام دەدەن لەم ڕاپۆرتەدا ئەرک و کارەکانی بەشی کارگێڕی و خۆیەتی تان پی ئاشنا دەکەین

هێرش محمد صابر- بەڕێوە بەری کارگێری و خۆیەتی
بێخاڵ حمە یوسف – لیپرسراوی هۆبەی خۆیەتی
نەرمین مجید محمد – لێپرسراوی هۆبەی دۆسیەی کەسی
کارزان محمود محمد – لێپرسراوی هۆبەی میلاکات
هۆبەی دۆسیەی کەسی یەکێکە لەو هۆبانەی کە سەر بە بەشی کارگێریە لەم هۆبەیە دا هەر فەرمانبەرێک دۆسیەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە لەسەرە تای دامەزراندنیەوە تا کاتی خانە نشین بوونی کار لەسەر دۆسیەکەی دەکرێت
بە دۆکیومێنت کردنی دۆسیەی کەسی گشت فەرمانبەران ئامادەکردنی پوختەو خشتەی فەرمانبەران وسەرە مووچەی فەرمانبەرانى شارەوانیەکان هەڵگرتنی بەرایی گشت فەرمانبەران بۆ ناو دۆسیەی کەسی

کارەکانی هۆبەی خۆیەتی

– دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی مۆڵەت وەک مؤڵەتی (ئاسایی – نەحۆشی درێژخایەن – بێ مووچە – دایکایەتی …هتد)
– دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی کۆتایی هێنان بە ڕاژەی فەرمانبەران.
– دەرکردنی فەرمانی کارگێری بۆ خەرج کردنی سەرجەم دەرماڵەکان.
– فەرمانی کارگێری گواستنەوەی ڕاژەو تەنسیبی فەرمانبەران.
– ئاڕاستە کردنی نوسراو بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بۆ وەرگرتنی رەزامەندی (تەنسیب- گواستنەوەی ڕاژە)
– ئاڕاستە کردنی سزای ئیداری وەک و سزای سەرنج ڕاکێشان و سزاى گەڤ ,بۆفەرمانبەرانی بەڕیوەبەرایەتیمان و شارەوانیەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان.

هۆبەی میلاکات

هۆبەی مبلاکات هەڵدەستێت بەسەرپەرشتی و بەدواداچونی سەرجەم کارەکانی هۆبەی میلاکات و مامەڵەی خانە نشین و ڕاژە.
هەروەها کاری سەرە موچەی ساڵانەی شارەوانیەکانی سەر بەدیوانی بەڕیوەبەرایەتی
گشتیمان و پاراستنیان ونوسراوەکانی هۆبەی میلاکات
یەکیک لەکارەکانی تری ئەم هۆبەیە گۆرینی ناونیشان و ئەژمارکردنی بڕوانامە و گۆرانکاری ناوی فەرمانبەرانی شارەوانیەکانی سەر بەدیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان و وردبینی کردنی نوسراوەکان و بەرایی تایبەت بە نوسراوە کان
-گۆرانکاری میلاکی مانگانەی دیوانی بەڕێوە بەرایەتی گشتیمان بەناو بەمیلاک و ئامادەکردن و ئەژمارکردنی ڕاژەی فەرمانبەران.

 

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM