لەپرۆسەیەکی ئیداری و بەپێی فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار سەرۆک شارەوانی گاپیڵۆن و سیتەک دەست بەکار بوون .

بەئامادە بوونی شاهۆ عثمان قائیمقامی قەزای چوارتا و ئاسۆ شێرکۆ جێگری بەڕێوە بەری گشتی بە نوێنەرایەتی بەڕیوەبەری گشتی شارەوانیەکان و ژمارەیەک لە لەسەرۆک شارەوانیەکان و بەڕیوەبەرانی کارگێڕی و ژمێریاری بەرپرسیارانی حزبی و حوکومی دەڤەرەکە پڕۆسەکە بەڕێوە چوو.
هەردوو سەرۆک شارەوانی گاپیڵۆن و سیتەک لە پۆستی نوێیاندا دەست بەکار بوون ، لە وتەیەکدا قائیمقام و جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیە کان، سوپاسگوزاری خۆیان بۆ هەردووسەرۆک شارەوانی دەربڕی و ئومێدیان خواست لە کارەتازەکەیاندا بەهەمان گڕوتینەوە خزمەتی هاوڵاتیان بکەن .
 
لەئێستادا
سەرۆکی شارەوانی نوێی سیتەک (جەزا تۆفیق ).
سەرۆکی شارەوانی نوێی گاپیڵۆن (بەرزان ڕەوف).
کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM