ئەندازیار کەمال مستەفا بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بەیاوەری لێپرسراوی ژینگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی

سەردانی هەریەك لە شارەوانیەکانی عەربەت و سەیدسادق و پێنجوێنیان کرد ، سەرەتا لەکۆبونەوەیەکدا لە گەڵ بەڕێوبەری ناحییەی عەربەت و سەرۆکی شارەوانی باس لە پێداویستیەکانی شارەوانی لە ڕوی دابین کردنی پێداویستی هەڵمەتی دەرمان ڕشتن دژی فایرۆسی کۆرۆنا کراو پاڵپشتی و هاوکای شارەوانیەکان بۆ ئەم هەڵمەتە دوپات کرایەوە .

وێستگەی دووەمی سەردانەکە شارەوانی سەید سادق بوو ، لە دوو کۆبونەوەی جیاواز لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و قائمقامی قەزای سەیدسادق پاڵپشتی و هاوکاری لایەنەکان بە گرنگیەوە باسی لێوە کرا بە تایبەت هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابین کردنی پێداویستی ئەم هەڵمەتە ، پاشان هەڵمەتەکەی بەسەرکرەوە کەلە سەید سادق بەردەوامی هەیە و کۆمپانای گارێکس لە گەڵ تیمەکانی شارەوانی ئەنجامی ئەدەن .

دوا وێستگەی سەردانەکە قەزای پێنجوێن بو لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی و ژمارەیەك لە بەرپرسی بەشەکان باس لە پێداویستیەکانی شارەوانی کراو چێ باشە بکرێت بۆ خۆپارێزی لەم ڤایرۆسە و گرفتەکانی تری شارەوانی باسی لێوە کراو هەموو پاڵپشتیەك بۆ سەرکەوتنی کارەکانیان دوپات کرایەوە ، لەهەمان کاتدا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ قائمقامی قەزای پێنجوێن گرفت و پێداویستیەکانی هەنوکەیی باسی لێوە کراو ڕێگای گونجاو بە پەلەی بۆ دەستنیشان کرا ، لەکۆتای سەردانەکەیدا هەردو پڕۆژەی دروست کردنی نەخۆشخانەیەك بۆ نەخۆشانی فایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشخانەیەکی مۆدرێن بەسەرجەم پیداویستیەکانی کەلەلایەن خێرخوازێکەوە ئەرکی دروست کردنی گرتۆتە ئەستۆ ، بەسەرکرانەوە و دەست خۆشی لە ستافی کارەکە کرو بەڵێنی دا وەکو شارەوانی ئەوەی پێویست کات بۆ ئەم دوو پرۆژەیە درێغی نەکرێت .

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM