ەرەتا سوپاس و ستایش بۆیەزدانی مەزن

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید ١٩ کەڤایرۆسێکی کوشندەیەو تەنگ بەکۆئەندامی هەناسە هەڵدەچنێت بە جیهاندا زۆر بەخێرایی بڵاو بۆوەو مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر مرۆڤایەتی دروست کرد و بوەهۆی گیان لەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆر مرۆڤ لەهەموجیهاندا و پەک خستنی سەرجەم سێکتەرەکان لەبوارەکانی ( کشتوکاڵ پیشەسازی تەکنەلۆجیا. ئاڵ و گۆڕ هاتوچۆ تەندروستی ) زۆری تریش
وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەدورنەبون لەم ڤایرۆسە بەوپێیەی لەگەڵ وڵاتی ( ئێراندا ) هاوسێ بون و ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامیان هەبوو و وە وڵاتی ئێران زۆر بەخێرایی و بەڕێژەیەکی ترسناک تێیدا بڵاو بۆوە و تیایدا دەست نیشان کرا .
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆر بەخێرایی دەستی کرد بەگرتنە بەری ڕێکاری توند بۆڕوبەڕوبونەوی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە سەرەتا بەداخستنی سنورەکان لەپێناو نەکردنی هیچ جۆرە مامەڵە و هاتوچۆیەک و بەخێرای پێک هێنانی چەندین لیژنەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە و هەریەک لەوەزارەتەکانی ( تەندروستی ناوخۆ شارەوانی و چەند لایەنێکی ) ڕاسپێردران بۆ ئەم مەبەستە

ڕۆڵ و ئەرکی شارەوانیەکان چیبوو ؟

لەگەڵ پێک هێنانی لیژنەکان لەشارو شارۆچکەکان سەربازەماندونەناسەکانی شارەوانیەکان شان بەشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر و بەهەماهەنگی چەندین لیژنەیان پێک هێنا بۆ ئەومەبەستە بێ گوێدانە ئەوەی دەوامی فەرمی ڕاگیرا بەهۆی ئەوەی ترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لەئارادابو بەڵام زۆردڵسۆزانە بەشەو و ڕۆژ چەندین هەڵمەتی جۆراوجۆریان ئەنجام دا
کەگرنگترینیان
هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبەردەوامی بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتیەکان و فەرمانگەکان و مەرزەکان و ئەوشوێنانەی گومانی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکەی لێ دەکرا بەچەندین تیمی جۆراو جۆرو لەسەرجەم شارەوانیەکان و دەوروبەریان تەنانەت بۆگوند نشین و شوێنە دوردەستەکان .
لەچەند شارەوانیەکیش زەوی تەرخان کرا بۆدروست کردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا و لەگەڵ نزیک بونەوەی وەرزی گەشت و توندتر کردنەوەی ڕێکاری هاتوچۆنەکردن لەپێناو دروست نەکردنی قەڵەباڵغی لەشوێنە گەشتیاریەکان چەندین تیم دروست کران بۆ گرتن و دانانی بەربەست بۆ ناوچەگەشتیاریەکان و دوای لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ هەمولابران و هەڵگیرانەوە .
لەهەمودنیادا کاتێک پەتایەک یان ڤایرۆسێکی کوشندە بڵاو دەبێتەوە بەجیهاندا لایەنە پەیوەندی دارەکان سەرقاڵ دەبن خەڵکانێک هەن سود لەم دەرفەتە دەبینن بۆ زیادەڕۆی کردن و سەرهەڵدانی دیاردەی ناشارستانی و ناشرین بۆیە لەگەڵ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبوو بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە بەڵام لیژنەی چاودێری کردنی زیادەڕۆی بەبەردەوامی لەشارەوانیەکان چاودێربون و چەندان هەڵمەتیان ئەنجام داوە .
کارمەندە ماندونەناسەکانی باخچەکانیش شانبەشانی سەربازەماندونەناسەکان بەردەوام خەریکی هەڵمەتی چاندنی نەمام و سەوزکردن بون لەبەرئەوەی وەرزی چاندن و سەوزکردن بون بێ گوێدانە ماندوبون و ترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە ئەمە جگە لەوەی چەندین هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمان بۆگژوگیای ناو باخچەکان و جەزرەی ناوەندی و ڕێکخستنەوە و هەڵپاچینی باخچەکان و ئاگر بڕ بۆیان لەپێناو بەخشینی سیمایەکی جوان و تەندروست و ڕێگە گرتن لە وشک بون و فەوتان. هەموئەمانەش ماندوبونی زۆری ئامێرو شۆفێرەکانی شارەوانیەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوە .

دەبێت ڕۆڵی کۆمپانیاکانی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکمان بیرنەچێت لەشارو شارۆچکەکان کەبەردەوام هاوکار بون دڵسۆزانە سەڕەڕای کارەکانی خۆیان وەک کۆمپانیاکانی ( شکار. گارێکس. ئۆرانۆس ) لە پێش کۆرۆنا و لەکاتی کۆرۆناشدا بەتایبەتی .

ئەمانە چەند نمونەیەکی کەمی سادەی ڕۆڵی شارەوانیەکان بوە کەوەک سەربازێکی ون کاریان کردوە بێ جیاوازی پلە و پۆست و ئەرک لە ڕوبەڕوبونەوە ترسناکترین ڤایرۆس لەجیهاندا
بۆیە بەپێویستی دەزانم بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانیەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەمو ئەوکەس و لایەنانە بکەین بەشداربون لەم هەڵمەتانە بێ گوێدانە کات و ئەرک و مەترسی و نەبونی موچەو دەستی ماندوبونتان دەگوشین
و دەبێت باس بەڕۆڵی گرنگی هەمو ئەوڕاگەیاندن کارانەو کارمەندانەی بەردەوام بەشەو و ڕۆژ بێ گوێدانە ماندوبون بێ هیچ ئیمتیاز و پاداشتێ بەردەوام هەواڵ و وێنەو زانیاریان بە ئێمە گەیاندووە تائێمەش بیخەینە بەرچاوی ئێوەی خۆشەویست بڵێن ئێمەین شارەوانیەکان لەپێناو سەلامەتی گیان و تەندروستی ئێوە خزمەت ئەکەین ..

(ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی )

١٠ /٥ / ٢٠٢٠

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموان

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM