گەشت و گوزار و ژینگە

ژینگەی دەوروبەرمان رۆژانە روبەڕوی چەندین شێوازی پیسبوون دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو چالاکییانەی لەگەڵ ئەو شوێنەی تێیدا دەژین ناگونجێت و دەبێتە هۆی نا هاوسەنگی لە ژینگەدا لە پیسبوونی ئاووهەوا و خاک و خۆڵ، کە ئەمانەش هۆکارێکن بۆ توش بوونی مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەکەکان بە چەندین نەخۆشی جیاواز.

هۆکاری سەرەکی و بنەڕەتی پیسبونی ژینگە مرۆڤە، چونکە هەر مرۆڤێک کەرەستە و ئامێر بۆ ئاسانکاری ژیانی ڕۆژانەی دروستدەکات کە دەبێتە هۆی پیسبونی ژینگە و دواتر کاریگەرییە خراپەکانیشی پشتگوێ دەخات، هەروەها کارگەکان و بەرهەمەکانیان هۆکارێکی دیکەی پیس بوونن و کاریگەرن لەسەر ژینگەو زۆر ھۆكاری تریش..

ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لێرەدا باسێكە سەبارەت بە گەشت و گوزارو ئەو پاشماوانەی جێ دەھێڵدرێن لە ناوچە گەشت وگوزاریە جیاجیاكانی شارۆچكەی دوكان و دەورو بەری بە تایبەت سەرزێی دوكان و ئاوی گلدراوەی بەنداوی دوكان كە لە بۆنەو پشووەكاندا گەشتیارێكی زۆر لە ناوەوەو دەرەوەی ھەرێمی كوردستان ڕووی تێ دەكەن بەمەبەستی پشوودان و كات بەسەر بردن ..

سەرجەم ئەو پاشماوانەی جێ دەھێڵدرێن بە سەرپەرشتی و لە ژێر چاودێری كارمەندانی شارەوانی دوكان لە كۆمپانیای شكار لە زۆنی دوكان كۆ دەكرێنەوەو پاك دەكرێنەوە ،، بۆ وێنە لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قورباندا و لە ڕۆشانی ھەینیدا زیاتر لە (( ١٥٠ )) تەن پاشماوە كۆكراوەتەوە ئەم وێنانەش پێناسەی ئەوە دەكەن كە زێی دوكان پاك دەكرێتەوەو گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت لە ڕووی تەندروسی و لە ڕووی ژینگەیشەوە ، جێگەی نیگەرانیە ھەندێك لە ھاوڵاتیان و گەشتیاران كاتێك بۆ بەسەر بردنی كات و پشوودان سەردانی سەرزێی دوكان دەكەن پاشماوەكان فڕێ دەدەنە ناو ئاوەكەوە ، بەم شێوەیە ژینگە پارێزان دەخەنە ژێر ماندووبون و ئەركیان زیاترو قورستر دەبێت نمونەی كاركردنیان لە پاكردنەوەی زێی دوكان لەم وێنانەدا دەردەخەین وەك چۆن پێشمەرگەیەك سینەی فراوانی كردۆتە قەڵغان بۆ پاراستنی نیشتمان ژینگە پارێزانی زۆنی دوكانیش ھاوشێوە ئاسا گیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە بۆ پاك كردنەوەی ئاوی دوكان لەو پاشماواكان ..
وەك سەرۆكی شارەوانی دوكان شانازی دەكەم لە سنوری كاركردم و لە ماوەی كاركردنم كە بەو شێوەیە ژینگە پارێزان دەبینم كارەكانیان ڕادەپەڕێنن لای من ھەمیشە گەورەن جێگەی شانازی و فەخر و ڕێزو خۆشەویستین ھەمیشە پێم خۆش بووە لە كارەكانینا پاڵپشت و پەنایان بم ، دەستان خۆش بێت و لەش ساغ و تەندروست باشبن ئێوە جێی شانازی شارێكن ..
نوسین و ئامادەکردنی.

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM