هه‌ڵشۆ

هه‌ڵشۆ كه‌وتۆته‌ كوێوه‌؟


هه‌ڵشۆ ده‌كه‌وێته‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای قه‌ڵادزێ،

نزیكه‌ی 13 كم له‌ مه‌ركه‌زی قه‌زای پشده‌ره‌وه‌ دووره‌ و نزیكه‌ له‌ سنووری ئێرانه‌وه‌.
ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌، به‌ چیا ده‌وره‌ دراوه‌.

رووبه‌ری سه‌رجه‌م ناحیه‌كه‌ 600 كم2 ، رووبه‌ری ناو شارۆچكه‌كه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ 10.5 كم.

ئازاد وسو حه‌سه‌ن ساڵی 2000 بووبه‌ یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ.

له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ساڵی 2000 یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئیبراهیم) بووه‌.
مه‌ركه‌زی ناحیه‌كه‌ نزیكه‌ی 800 ماڵ ده‌بێت.

دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ 4530 كه‌سه‌ و 27 گوند سه‌ربه‌ ناحیه‌كه‌یه‌.
دانیشتوانی سنووره‌كه‌ش به‌گشتی 9250 كه‌سه‌.
سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌ڵشۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌ زه‌وی كشتوكاڵی كه‌مه‌، ته‌نها ئاژه‌ڵدارییه‌.

به‌شێكیشیان مووچه‌خۆرن له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌.

IMG_9042

IMG_90688

IMG_90322

IMG_90222

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM