چیرۆکی بەردێک لە سەرسنوور
لە رۆژانی رابردوودا لەسەر مەرزی (بیارەـ ھانە گەرمەڵە) کە تاڕادەیەک سنوورەکە نادیارە، چەند منداڵێکی خەڵکی بیارە یاریکردنەکەیان دەبەنە چەند مەترێک ئەودیو سنوور (واتە گوندی ھانەگەرمەڵە)

پاشان یەکێک لە پاسداران دێت و منداڵەکان راودەنێت، نەک ئەوەندە بەردێکیشیان تێدەگرێت. پاش چەند ساتێک پاسدارەکە دێتە سنووری ئەمبەری ئێران (واتە بیارە)، وەختێک پاسەوانانی سنوور لێی دەپرسن بۆ چی و بۆ کوێ دەچیت؟ دەڵێت: دەچمەوە بەردەکە دەھێنمەوە، نامەوێت بەردێکی وڵاتی خۆم بچێتە وڵاتێکی دیکە

(ئامانج باباني)

10947328_432525656894830_8092904797185366115_n

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM