ليره‌ زانيارى گشتى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ببينه‌

ريزبه‌ندى قه‌ره‌باڵغترين شاره‌كانى دنيا

 ئه‌م ڕيزبه‌نديه‌ له‌ لايه‌ن سايتى گوگڵه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ پێك دێت له‌  87 شارى جيهان، كه‌ يه‌كه‌ميان (شه‌نگه‌هايه‌) ژماره‌ى دانيشتوانى 23,019,14 وه‌ كۆتا ژماره‌ى ڕيزبه‌نديه‌كه‌ ( نايەرۆبى) كه‌ ژماره‌ى دانيشتوانى  3,500,000 كه‌سه‌

زياتر…

لە ھەڵەبجە، پۆستێکی دیکەی ھەستیار درایە خانمان

وەک دەستپێشخەرییەک و بۆ یەکەمجار لە کوردستان و تەنانەت عێراقیشدا، شاری ھەڵەبجە دوو پۆستی گرنگی درایە خانمان. لەماوەی رابردوودا نوخشە ناسح کرایە قائیمقامی ھەڵەبجە، لە ھەنگاوێکی نوێشدا کوێستان أكرم وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی ھەڵەبجە دەستبەکاربوو، ئەمەش یەکەمجارە دوو پۆستی گرنگ لەیەککاتدا لە شارێکدا خانمان بەڕێوەببرێت.
کوێستان ئەکرەم سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستەکەی دەڵێت: ھەرچەندە من لەساڵی ٢٠٠٥ ەوە جێگری سەرۆکی شارەوانیم، بەڵام وەرگرتنی ھەر پۆستێک، بەرپرسیاریی و ئەرکێکی گرانە و بەھیوام لەئاستی بەرپرسیارێتییەکەدا بم.
سەبارەت بە جیاوازی پڕەنسیپی کارکردن لەلایەن خانمانەوە کوێستان ئەکرەم دەڵێت: جیاوازییەکی ئەوتۆ نابینم لەنێوان خۆم وەک ژن و پیاواندا، ھەوڵیش دەدەم لە کارکردنیشمدا ئەم تێگەیشتنەم رەنگبداتەوە.
سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە دەربارەی ھەمئاھەنگی نێوان خانمان لە پۆستە ھەستیارەکانی ھەڵەبجەدا رایگەیاند: لەسەرەتای دەستبەکاربوونی قائیمقامی نوێوە ھەمیشە ھاوکاری بووم، گومانم نیە لە ھاوکاری و پشتیوانی نوخشە خانیش بۆ من. ساڵانێکی زۆرە ئێمەی خانمان گلەیی ئەوە دەکەین کە خانمان کەمتر پۆستی ھەستیاریان
پێدەدرێت، ھیوادارم ئێمە ئەو جیاوازییە بسڕینەوە و مۆدێلێک نیشانبدەین کە خزمەتی خەڵکی شارەکەمان بکەین و متمانەی زیاتر بۆ خانمان بگێڕینەوە.

13233059_818128844959575_75377239346828343_n 13263685_818128914959568_7273737321690071486_n

ئینتما بۆ خاک و خۆڵی نیشتمان

چیرۆکی بەردێک لە سەرسنوور
لە رۆژانی رابردوودا لەسەر مەرزی (بیارەـ ھانە گەرمەڵە) کە تاڕادەیەک سنوورەکە نادیارە، چەند منداڵێکی خەڵکی بیارە یاریکردنەکەیان دەبەنە چەند مەترێک ئەودیو سنوور (واتە گوندی ھانەگەرمەڵە)

زياتر…

Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM