به‌پێی فه‌رمانێك كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و واژۆی نێچیرڤان بارزانی،

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌: فه‌رمان ده‌كات كه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هاوكار و هه‌مئاهه‌نگی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی فیدڕاڵ بن. هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه‌ هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ و به‌پێی سروشتی كاركردنی خۆی ده‌بێت كارئاسانی بۆ تیمه‌كانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی فیدڕاڵ بكات به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ تۆماركردنی ناوی خۆیان و ئاڕاسته‌كردنیان به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری.

1

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM