بەپێی فەرمانی ژمارە (٨٥٢٧) کە لە رۆژی (١٢/٧/٢٠١٦) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی دەرچووە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی دەکات،

ئاماژە بەوە دەدات کە لە پەیکەری شارەوانییەکاندا پۆستی سەرۆکی شارەوانی تێدانیە، بۆیە دەبێت سەرجەم شارەوانییەکانی سنووری سلێمانی ھەر کارمەندێکیان بەو مەبەستە دانابێت، ئەوا دەبێت دەستبەجێ لابدرێت و لەبری ئەوە دەبێت بەپێی دەسەڵاتی سەرۆک شارەوانییەکان دەسەڵاتەکان بۆ خوارەوە شۆڕبکرێنەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان.
ھەر لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوە دراوە.. لەکاتی مۆڵەتی سەرۆکی شارەوانییدا پێویستە کارمەندێک راسپێرێت بە راپەڕاندنی کارەکانی سەرۆکی شارەوانی و سەرجەم دەسەڵاتەکانی ھەبێت بەمەبەستی واژۆکردنی ھەر کارێک لەو ماوەیەدا.

scan0002

کۆمێنتت بنوسە
Share Button
Copyright 2016-2017, All Rights Reserved © Powered by :GDSM