سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
دانانی ئاوەڕۆ بۆ کۆڵانێک لە سنوری شارەوانی پێنجوێن
سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن لەنوێترین چالاکی خۆیدا هەستا بە دانانی سیستمی ئاوەڕۆیی (پۆلی ئەسلێن) بۆ کۆڵانێک لەگەڕەکی ئەلیاسەفڕەی شارەکە.
پڕۆژەکە لەسەر بودجەیی ئاسایی شارەوانی پێنجوێن لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە جێبەجێدەکرێت لە چوارچێوەی کۆمەڵێک پڕۆژەی تر کە لەداهاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت.



