زانیارى گشتىشارەوانیەکان

ئاڵوگۆڕی کارگێڕی لە پۆستی ٣ سەرۆک شارەوانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕێکخرابو، ئاڵوگۆڕی کارگێڕی لە پۆستی ٣ سەرۆک شارەوانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.

مەراسیمەکە بە بەشداری بەشێک لە لێپرسراوانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بو کە تیایدا “علی رٶوف نوری” لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ بەخشراو “وریا محسن جلال” لە شوێنەکەی دانرا، “هاوکار فاضل کاکەبرا” لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی شۆڕش بەخشرا و “زانا محمد طیب” لە شوێنەکەی دانرا، “علی عبدالقادر ٲحمد” لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی سەنگاو بەخشرا و “هاوتا ٲبوبکر حمە علی” لە شوێنەکەی دانرا.

لەچوارچێوەی مەڕاسیمەکەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی سەرۆک شارەوانییەکانی پێشووی کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزیەوە کار و پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکانیان ئەنجامداوە، لەهەمانکاتدا هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک شارەوانییە نوێیەکان خواست و بەڵێنی پاڵپشتی خۆی دووپاتکردەوە.

Back to top button