سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق

پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی سەیدسادق بەردەوامە

تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق بە سەرکەوتوویی کاری کۆنکرێتکردنی کۆڵانی نێوان مزگەوتی گەوره و فەرشفرۆشەکانی تەواوکرد.

لەماوەی ڕابردوودا هەڵمەتەکە چەندین ناوچەی جیاوازی گرتووەتەوە؛ لەوانە کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی خاک و باوەمەردە، کۆڵانەکانی “هێمن، کەنی زەرد، و بەرزایی بەرکێو” کە بەشەکانی شار بەیەکەوە دەبەستنەوە، کارکردن لەسەر ڕێگای گۆڕستانی نوێ، و ڕێکخستن و جوانکاریی کۆڵانی مزگەوتی گەورە لە سەنتەری شاردا.

Back to top button