سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن

پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی پێنجوێن بەردەوامە

هەڵمەتی قیڕتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان لە قەزای پێنجوێن بەردەوامیی هەیە و لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێنەوە بەڕێوەدەبرێت، لە نوێترین هەنگاویشدا شەقامی سەرەکی خانووە تازەکان قیرتاوکرا.

هەڵمەتەکە لە ماوەی ڕابردوودا بەتایبەت لە هاوینی 2026 بە چەند قۆناغێک دەستی پێکردووە و بۆ بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکان و ناو بازاڕی پێنجوێن جێبەجێکراوە.

ئامانج لە پڕۆژەکە چاککردنەوەی چاڵ چۆڵی و سیمای گشتی شەقامەکان و باشترکردنی هاتووچۆ و خزمەتکردنی شۆفێران و دوکاندارانی ناوچەکەیە.

Back to top button