سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
هەڵمەتی قیرتاوکردنی شەقامەکانی پێنجوێن بەردەوامە
هەڵمەتی قیرتاوکردنی شەقامە گشتییەکانی پێنجوێن بەردەوامیی هەیە و لە نوێترین هەنگاودا شەقامی سەرەکی بەردەم باخچەی لازۆ قیرتاوکرا، ئەوە لەکاتێکدایە لەمساڵدا شەقامی سەرەکی خانووە تازەکان، جووتسایدی دەروازە، ناوبازاڕی پێنجوێن و چەند شەقامێکی تر قیرتاو و نۆژەنکراونەتەوە.
ئامانج لە پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامەکانی پێنجوێن چاککردنەوەی چاڵ و چۆڵی و باشترکردنی سیمای شار و ئاسانکاریکردنە بۆ هاتوچۆی شۆفێران و کاسبکاران.






