زانیارى گشتى

سەرۆکی شارەوانی قەرەهەنجیر خانەنشین بوو

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی

لە مەراسیمێكی تایبەتدا كە لە دیوانی بەرێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕێكخرا، بەڕێز ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە “کامەران حەمید ئەحمەد” سەرۆکی خانەنشینبووی شارەوانی قەرەهەنجیر.

لە مەراسمەکەدا کە بەبۆنەی خانەنشینبوونی”کامەران حەمید” ڕێکخرابوو، ئەندازیار “ئاسۆ شێركۆ” لە وتەیەکدا ئاماژەی بە دڵسۆزی و خزمەتی بەردەوامی بەڕێزیان دا و ڕایگەیاند؛ وەک سەرۆک شارەوانییەکی سەرکەوتوو جێدەستت لە ئاوەدانکردنەوە و ڕازاندنەوە و خزمەتکردنی شارۆچکەی خۆشەویستی قەرەهەنجیر دیار و بەرچاوە، بەهیواین لە ساڵانی ئاییندەدا هەمیشە شاد و کامەران بن.

لەهەمانکاتدا “کامەران حەمید ئەحمەد” سوپاسی بێپایانی بەڕێوەبەری گشتی کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاریان بووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوری شارەوانی قەرەهەنجیر، ڕاشیگەیاند؛ دوای ساڵانێکی زۆری خزمەت ئەمڕۆ گەلێک ئاسوودەم، ئەوەی لەتوانای خۆم و تیمەکەمدا بووبێت پێشکەشمان کردووە.

Back to top button