سەرۆکایەتی شارەوانی قادرکەرەمشارەوانیەکان
دروستکردنی ڕێڕەوی ئاوی لە ناحیەی قادرکەرەم
سەرەڕای بوونی پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەت، بەڵام شارەوانی قادرکەرەم بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ( دانە گاز و کریسنت پترۆلیۆم ) و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، ڕێڕەوێکی ئاوی نوێیان لە سنوری ناحیەکە دروستکرد.
کارەکە بەئاگاداری بەڕێوەبەری ناحیە و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی قادرکەرەم ئەنجامدرا، توانرا ڕێڕەوێکی ئاوی نوێ لە دەورووبەری گەڕەکی ئازادی / بلۆکی ١ دروستبکرێت کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی مەترسی لافاوە لەسەر ناحیەکە.



