سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک
نافورەى باخچەى گەورەى گەرمک خرایەوە کار
دواى پانزە ساڵ لەکارکەوتنى؛ سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک لەسەر پێشینەى مانگانەى خۆى نافوراى باخچەى گەورەى گەرمکى نۆژەنکردەوە و خستییەوە کار.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش شارەوانی گەرمک بۆ یەکەم جار کاری سەوزکردن و دانانی سیستەمی دڵۆپاندنى بۆ باخچەکە ئەنجامدا و دوو جۆلانەی سێ نەفەری بۆ منداڵان جێگیرکرد، ئەوە سەرەڕاى دانانى هێمای خۆشەویستی گەرمک لەبەردەم باخچەکە کە سیمایەکى جوان و قەشەنگى پێبەخشیوە.
سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک ڕایدەگەیەنێت؛ لەماوەی داهاتوودا بەپێی پلانی شارەوانیمان چەندین یاری وەرزشی بۆ گەنجان لەو باخچەیەدا جێگیر دەکەین .




