سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک

شارەوانى سیتەک بەردەوامە لە تێکەڵەڕێژکردنى کۆڵانەکان

لەدرێژەى چالاکییە بەردەوامەکانى خۆیدا، سەرۆکایەتى شارەوانى سیتەک هەڵمەتێکى بۆ تێکەڵەڕێژکردنى ئەو کۆڵانانە دەستپێکردووە کە ڕێگاکەیان گڵە.

هەڵمەتەکە بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى هۆبەى ئامێرەکانى شارەوانى سیتەک جێبەجێدەکرێ و لەنوێترین هەڵمەتیشیاندا دوو کۆڵانى نوێیان لەسنورى ناحیەکە تێکەڵەڕێژکرد، هەڵمەتەکە لەکاتێکدایە وەرزى بارانبارین لەڕێگەیە و بەشێک لە گەڕەک و کۆڵانەکان پێویستیان بەڕێککردنەوە و چاککردنى ڕێگاکانیان هەیە بۆ ئەوەى دانیشتوانەکەیان لە وەرزى زستاندا تووشى ئاستەنگى هاتووچۆ نەبن.

Back to top button