سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان

بەشێک لە شەقامە سەرەکیەکانی قەمچوغە لە شارۆچکەى دووکان قیردەکرێت

سەرۆکایەتى شارەوانى دووکان لە درێژەى کارو چالاکییەکانى خۆیدا سەرقاڵى ڕێکخستنەوە و چاککردن و قیرتاوکردنى شەقامەکانى سنوورى شارەوانییەکەیە و لەو چوارچێوەیەشدا بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانى قەمچوغەى قیرتاو کرد.

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاری ڕێکخستەوە و تێکەڵەڕێژکردن بۆ بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی قەمچوغە جێبەجێکرا؛ ئەمڕۆ ڕێکەوتى ٢٠٢٥/١١/٩ دەستکرا بە کاری قیرتاوکردنی شەقامەکان، تەواوکردنى پڕۆژەکە ئاسانکارییەکى باش بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان و دانیشتووانى سنوورەکە دێنێتە ئاراوە.

Back to top button