سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان

ژینگەپارێزانی سنوری شارەوانی دووکان تا درەنگانێکی شەو لە ئەرکدابوون

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی دووکان، ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئانزۆ تا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەرقاڵی بەردانی ڕێڕەوە ئاوییەکان و پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی شارۆچکەی دووکان بوون.

بەهۆی بارانبارینی بەهێز و ڕاماڵینی قوڕولیتەی گەڕەک و شەقامە گشتییەکان؛ بەشێک لەتۆڕی ئاوەڕۆی شارۆچکەی دووکان ڕووبەڕووی گیران بووەوە، بەڵام هەر بەزوویی ژینگەپارێزان کاریان لەسەر کرد و نەیانهێشت لافاو دروستبێ و زیان بە هاوڵاتییان بگەیەنێت.

وێنەکان گوزارشت لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمەکان دەکات کە تا درەنگانێکی شەو لە ئەرکی قورسدا بوون.

Back to top button