سەرۆکایەتی شارەوانی کەناروێ
لابردنی پاشماوەی لافاو لە سنوری شارەوانی کەناروێ
سەرۆکایەتی شارەوانی کەناروێ بەهاوکاری کۆمپانیای ئۆرانۆس هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی قوڕولیتەی لافاوەکەی دوێنێ جێبەجێکرد.
بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، قوڕ و لیتەیەکی زۆر لە سنوری شارەوانی کۆببوەوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستکردبوو، هەربۆیە تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئۆرانۆس ناوچەکەیان پاککردەوە.




