سەرۆکایەتی شارەوانی سورداش

لابردنی پاشماوەی لافاو لە سنوری شارەوانی سورداش

شارەوانی سورداش بەهاوکاری کۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی بەرد و قوڕولیتەی لافاوەکەی دوێنێ جێبەجێکرد.

بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە، پاشماوەی بەرد و قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەسەر ڕێگای سەرەکی سورداش کۆببوەوە کە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستکردبوو، هەربۆیە تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئانزۆ ڕێگاکەیان پاککردەوە.

Back to top button