شارەوانیەکان

نوێنەری بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەفدێکی یاوەری سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتییان کرد

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٩/١٠/٢٠٢٥ خاتوو “ژوان ئیسماعیل صابر” لێپرسراوی نوسینگەی تایبەتی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری “شاهۆ عوسمان” جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و “شەماڵ محمد ڕەباتی” سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانیان کرد و لەلایەن ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ” بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.

لە سەردانەکەدا کە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاری ڕۆژانە و شێوازی بەڕێوەچوونی دەوامی فەرمانبەران و ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان ڕێکخرابوو، بەشێوەیەکی مەیدانی بەش و هۆبەکانی ناو بەڕێوبەرایەتیی گشییان بەسەر کردەوە و لەنزیکەوە ئاشنابوون بە کارو چالاکی ڕۆژانەی بەش و هۆبەکان.

لەکۆتایی سەردانەکەیاندا؛ خاتوو “ژوان ئیسماعیل” و وەفدی یاوەری دەستخۆشی و پێزانینی زۆریان بۆ بەڕێوبەری گشتی و لێپرسراوی بەش و هۆبەکان و فەرمانبەران دەربڕی کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و فەرمانی خۆیان بەجێدەگەیەنن، لەبەرامبەردا ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ” سوپاسی زۆری بەڕێز خاتوو ژوان و وەفدی یاوەری کرد کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بوون.

Back to top button