سەرۆکایەتی شارەوانی قادرکەرەمشارەوانیەکان
شانەکانی ڕێگای کەرکوک-قادرکەرەم چاککرایەوە
سەرەڕای بوونی پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەڵام شارەوانی قادرکەرەم بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی کۆمپانیاکانی( دانە گاز و کریسنت پترۆلیۆم ) و بە ئاگاداری بەڕێوەبەری ناحیە، شانەکانی ڕێگای قادرکەرەم-کەرکوکیان چاککردەوە.
هەڵمەتەکە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی و لێپرسراوی هۆبەی ئامێرەکان ئەنجامدرا و توانرا شانەکانی ڕێگای سەرەکی قادر کەرەم – کەرکوک چاکبکرێتەوە کە مەترسی لەسەر هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستکردبوو.







