سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان
بە دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى بەنداوى دێوانە رزگار دەکرێت
دواى وەستانى پڕۆژەى دروستکردنى ئاوەرۆى سندوقى لەنزیک بەنداوى دێوانە، سەرلەنوێ کۆمپانیاى جێبەجێکار بە سەرپەرشتى ڕاستەوخۆى سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان دەستبەکارەکانى دەکاتەوە.
پڕۆژەکە بەهایەکى ژینگەیی گەورەى هەیە و بە جێبەجێکردنى ئاوى بەنداوى دێوانە لە دەرهاویشتە مەترسیدارەکانى ناوچەى پیشەسازى و ئاوەرۆى ماڵانە دەپارێزرێت، بەگوێرەى زانیارى شارەوانى دەربەندیخان؛ گوژمەى پڕۆژەکە (7000000000) حەوت ملیار دینارى عێراقییە و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەست بەجێبەجێکردنى دەکرێتەوە.





