سەرۆکایەتی شارەوانی قەرەداغ
ڕشتنی خوێ لەسەر شەقامەکانی قەرەداغ
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گردۆتەوە، ئەمرۆ لە قەزای قەرەداغ ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ بەشێک لە هاوڵاتیان و شۆفێران دروستبوو، دوای ئاگادارکردنەوەی شارەوانی قەرەداغ دەستبەجێ تیمێکی سەرۆکایەتی شارەوانی بە هاوبەشی ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئۆرانۆس هەستان بە ڕشتنی خوێ بەسەر شەقامەکەدا تاوەکو رێگاکە بکرێتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک



