سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن

قیرتاوكردنی شەقامە گشتییەكانی پێنجوێن دەستیپێكرد

ئەمڕۆ ڕێكەوتی 22ی تەموز، سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن هەڵمەتی قیرتاوكردنی شەقامە گشتییەكانی سنوری قەزاكەی دەستپێكرد.

هەڵمەتەكە لەكاتێكدایە بەشێك لە قیری شەقامەكان هەڵیداوە و چاڵ و چۆڵی زۆر دروستبووە، هەربۆیە سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن لە قۆناغی سەرەتادا هەڵمەتی داتاشینی قیری كۆنی شەقامەكانی دەستپێكردووە و پاشان قیرتاوی نوێیان دەكاتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت؛ پڕۆژەی قیرتاوكردنەوەی شەقامەكان هەنگاوێكی ئەرێنییە بە ئاڕاستەی پاراستنی گیانی شۆفێران و ڕێكخستنەوەی هاتووچۆی شەقامە گشتییەكان.

Back to top button