سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنشارەوانیەکان

دروستکردنی پردی پەڕینەوە لە پێنجوێن

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن، پردێکی پەڕینەوە لە قەزای پێنجوێن دوستدەکرێت کە بودجەکەی لەلایەن سەرمایەداری نیشتمانی “جەمال جەلال” دابینکراوە.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کارئاسانی باش بۆ هاوڵاتیان و خوێندکارانی سنورەکە دەکات و فاکتەرێکی بەهێزە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڕووداوی نەخوازراو.

ئەوەی شایانی باسە کاک “جەمال جەلال” جێدەستی بە ئاوەدانی پێنجوێنەوە دیارە و چەندین پڕۆژەی گرنگی لەم شارەدا دروستکردووە لە نمونەی (قوتابخانە و نەخۆشخانە و پڕۆژەی دەروازەی پێنجوێن و پڕۆژەی دروستکردنی جووتسایدێک و چەند پڕۆژەیەکی تر)، هیوادارین بەڕێزیان هەمیشە لەشساخ و تەمەن درێژ بن و نمونەیان زۆر بێت.

Back to top button