سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق
بە سەرپەرشتی شارەوانی سەیدسادق فیستڤاڵی حەسار دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/9/3، فیستڤاڵی حەسار بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان لە سنوری قەزای سەیدسادق دەستیپێکرد کە بۆ ماوی ٣ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
فیستڤاڵەکە بە بەشداری بەڕێزان “د.ڕەزا محەمەد” قائیمقامی قەزای سەیدسادق و “کۆچەر حەمە حەسەن” سەرۆکی شارەوانی و ئامادەبوونی بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و مامۆستایانی ئاینی و هاوشاریان دەستیپێکرد، لەدەستپێکی ڤیستڤاڵەکەدا سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق سوپاسنامەی بەخشییە هەردوو ئەندازیاری دروستکەری بەشی خێزانی سەرچاوەکە و بەشێک لە گەنجە خۆبەخش و دڵسۆزەکانی شار.
فیستڤاڵی حەسار بە چاودێری و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق بەڕێوەدەچێت، زەوی فیستڤاڵەکە لەلایەن شارەوانییەوە تەرخانکراوە کە ئامانج لێی گرنگیدان و پەرەپێدانی بەرهەمە خۆماڵییەکانە.







