سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون

بەڕێوەبەری گشتی سەردانی شارەوانی پیرەمەگرونی کرد

لە درێژەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانی سەبارەت بە ئاستی بەڕێوەچوونی کاروچالاکی شارەوانییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بە یاوەری بەشێک لە لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرونی کرد.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوونی بۆ پرۆژە و پلانەکانی شارەوانی پیرەمەگرون کرد و لەنزیکەوە گوێبیستی ئەو گرفتانە بو کە بەربەستن لەبەردەم بەرەوپێشچوونیان.

لەکۆتاییدا بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی کار و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و شارەوانی پیرەمەگرون کردەوە.

Back to top button