سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق

ڕێگای گۆڕستانی نوێی سەیدسادق قیرتاودەکرێت

​ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٩/١٥، سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق دەستی بە جێبەجێکردنی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گۆڕستانی نوێی سەیدسادق کرد.

پڕۆژەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی ٤٠٧ ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت کە درێژییەکەی ٣ کیلۆمەترە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق سوپاسی نوسینگەی بەڕێز کاک “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات بە تایبەت بەدواداچونەکانی کاک “عمر حمە ڕەشید” بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەکە و پشتگیری بەردەوامی.

Back to top button