سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
جووتسایدی دەروازەی پێنجوێن قیرتاوکرا
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلول، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی جووتسایدی دەروازەی شار.
هەڵمەتى قیرتاوکردنەکە بەردەوامی دەبێ و لەداهاتوودا چەند شەقامێکی تری شارەکە دەگرێتەوە کە لە پلانی شارەوانی پێنجوێندا دیاریکراون.



