زانیارى گشتىشارەوانیەکان

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سیتەك و چوارتای بەسەر كردەوە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 8ی ئەیلوول، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بە یاوەری ژمارەیەک لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، سەردانی مەیدانی شارەوانییەکانی سیتەك و چوارتای لە سنوری شارباژێڕ كرد.

لەچوارچێوەی ئەو سەردانەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوونی بۆ گرفت و ئاستەنگییەکانی ئەو شارەوانییانە کرد و بەشێوەیەکی مەیدانی ئاستی بەڕێوەچوونی کار و خزمەتگوزارییەکانی بەسەر کردەوە، لەهەمانکاتدا لەنزیکەوە گوێبیستی سەرنج و داخوازی لێپرسراو و فەرمانبەری بەش و هۆبەکانیان بو.

Back to top button