Uncategorized

بەڕێوەبەرى گشتى ڕێزلێنانى بەخشییە لێپرسراوی وردبینی

ئەمڕۆ ڕێکەوتى 27/9/2026، بەبۆنەى خانەنشینبوونى “ژیان محەمەد ئەمین” لێپرسراوی وردبینی، مەراسیمێکى ڕێزلێنان لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى سازدرا و ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەرى گشتى ڕێزلێنان و چەپکەگوڵى وەفادارى خۆى پێشکەشکرد.

لە مەراسیمەکەدا کە بەشێک لە لێپرسراوى بەشەکان بەشداربوون تیایدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ژیان خانى کرد و بەڕێزەوە باسى لە یادەوەریی ساڵانى خزمەتی کرد، هاوکات ئارەزووی تەندروستباشى و سەرکەوتنی زیاترى بۆ بەڕێزیان خواست لە قۆناغەکانى دواترى تەمەنیدا.

Back to top button