زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق

١٥٠ پارچە زەوی لە قەزای سەیدسادق دابەشکرا

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٦ سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێکرد، لە قۆناغی یەکەمدا ١٥٠ پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشکرد.

دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی لە هۆڵی ڕۆشنبیری سەیدسادق ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق و لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی.

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنوری قەزای سەیدسادق بەردەوامی دەبێت و بەگوێرەی زەوی بەردەست لە بەرزترین تاکو نزمترین خاڵ زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا دابەشدەکرێت.

Back to top button