سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان
کۆنکرێتکردنی شەقامی گەڕەکی تاڤگە لە دووکان
سەرۆکایەتی شارەوانی دووکان بەردەوامە لە کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی ناوەندی قەزای دووکان و لەنوێترین هەنگاویدا بەشێکی تری لە شەقامەکانی گەڕەکی تاڤگە کۆنکرێتکرد.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕبردوودا دەست بە کۆنکرێتکردنی شەقامی سەرەکی گەڕەکی تاڤگە کرا و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێکرا، سەرۆکایەتی شارەوانیی دوکان ڕایدەگەیەنێت؛ لە هەوڵدان بۆئەوەی گەڕەکەکانی تر خزمەتی هاوشێوەیان پێشکەش بکات.




