زانیارى گشتىشارەوانیەکان

بەڕێوەبەری گشتی ڕێز و سوپاسی بەخشییە ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی

بەمەبەستی نرخاندنی هەوڵ و ماندووبوونیان لەبواری خزمەتگوزاری گشتی و بەڕێوەبردنی کاروباری شارەوانییەکانیان، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕێز و سوپاسی بەخشییە سەرۆک شارەوانییەکانی (بازیان، گۆپاڵە، بەردەقارەمان، تەیناڵ).

لەچوارچێوەی مەڕاسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لێپرسراوی بەشەکان بەڕێوەچوو؛ بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆک شارەوانییەکانی کرد و جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر بۆ بەڕێوەبردنی باشتر و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان کردەوە.

لەبەرامبەردا سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکان پێزانینی قوڵی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی و ئاماژەیان بەوە دا کە ئەم نرخاندنە گوڕوتینێکی زیاتریان پێدەبەخشێ لە کاروانی خزمەتگوزاری.

Back to top button