سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان
تیمە ئێشکگرەکانی شارەوانی دەربەندیخان لەسەر شەقامن
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، تیمە فریاگوزارییەکانی شارەوانی دەربەندیخان بە هاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئۆرانۆس لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
شارەوانی دەربەندیخان سێ تیمی فریاگوزاری بە سەرپەرشتی سەرۆکی شارەوانی دروستکردووە و لەئێستادا لەسەر شەقامن بۆ کەمکردنەوەی ڕادەی مەترسی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە ناوەندی قەزاکە.



