سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور

تیمەکانى شارەوانى شارەزوور لەسەر شەقامەکانن

تیمە فریاگوزارییەکانى شارەوانى شارەزوور لەسەرەتاى دەستپێکردنى شەپۆلى بارانبارینەوە لە ئامادەباشیدان و تائێستا شەقام و کۆڵانەکانى سنورى شارەزووریان بەجێنەهێشتووە.

شارەوانى شارەزوور لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت؛ شارەوانیمان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نیوەڕۆ بەداوەوە لە ناو گەڕەک و کوچە و کۆڵانەکانی شاربووین، ئەوەندەی لە تواناماندا بووبێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان ئەنجاممانداوە، بەڵام سەرەڕاى ئەوە هەندێک ماڵ بەداخەوە زیانی مادیان بەرکەوت کە سوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبووە.

شارەوانى شارەزوور سوپاسى کرێکار و کارمەندانی بەشی چاکسازی و لێپرسراو و شۆفێرانی بەشی ئامێرەکان دەکات کە زۆر دڵسۆزانە بۆ ماوەى چەندین کاتژمێرە سەرقاڵى خزمەتکردنن.

Back to top button